Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:53

ئایا زۆر میزكردن نه‌خۆشییه‌؟

کوردستان TV
100%


زۆرمیزكردن بریتیە لە ڕادەی ویستی میزكردن زیاد لە كاتی ئاسایی، دەكرێ ئەم حاڵەتە لە ڕۆژ یا شەودا ڕووبدات.

له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ "د. دێراو سەعید عوسمان – پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە" له‌ نووسینێكی ده‌ڵێت "ئەگەر زۆرمیزكردن هیچ نیشانەیەكی لەگەڵ نەبوو حاڵەتێكی ئاساییەو دەكرێ بەهۆی زۆر خواردنەوەی شلەمەنیەكانەوە بێت، بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانەی لەگەڵ بوو پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكرێت :

1. هەبوونی خوێن لە میزدا.

2. كاتێك میز بۆنێكی نائاسایی هەبێت.

3. لەرزو تاو ڕشانەوە.

4. ئازاری سك و كەلەكە.

5. لەدەستدانی لەناكاوی كێش.

6. زیادبوونی هەستی تینوێتی.

7. بوونی دەردراوی نائاسایی لە زێ یاخود چووك".

ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.