Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:31

پوتین : هەر وڵاتێك بە چەكی ئەتۆمی هێرش بكاتە سەرمان لەگەڵ زەوی تەختی دەكەین

کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا سوێندی خوارد  كە هەر وڵاتێك بوێری ئەوە بكات بە چەكی ئەتۆمی هێرش بكاتە سەر ڕووسیا، ئەوا لەگەڵ زەوی تەختی دەكەن.
پوتین ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوسیا ئەركی دەستپێكردنی هێرشی ئەتۆمی پێشوەختەی نییە، بە پێچەوانەی ئەمریكاوە، بەڵام چەكی پێشكەوتووی هایپەرسۆنیكی ڕوسیا دڵنیایی دەدات لەوەی ڕووسیا دەتوانێت بە زوویی وەڵام بداتەوە ئەگەر هێرشی بكرێتە سەر.
پوتین جەختی لەوە كردەوە كە ڕەنگە مۆسكۆ ئەو شتە وەربگرێت كە وەك چەمكێكی ئەمریكی وەسفی كردووە بۆ بەكارهێنانی هێرشی سەربازی پێشوەختە، ئاماژەی بەوەشكرد كە چەكی پێویستی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەركە.
پوتین ئاماژەی بەوەدا كە ڕوسیا پێشتر چەكی هایپەرسۆنیكی ڕاسپاردووە كە توانای ئەنجامدانی هێرشێكی لەو شێوەیەی هەبێت، لەكاتێكدا ئەمریكا هێشتا ئەو چەكانەی جێگیر نەكردووە. هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئێستا ڕوسیا مووشەكی كروزی زیاتری لە هاوتا ئەمریكییەكانی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەر نەیارێكی ئەگەری پێی وایە دەتوانێت تیۆری لێدانی پێشوەختە بەكاربهێنێت لەكاتێكدا ئێمە نایبینین، ئەوا ئەمە پاڵمان پێدەدات بیر لەو مەترسیانە بكەینەوە كە ئەم جۆرە بیرۆكانە لەسەر پێگەی بەرگری وڵاتانی دیكە دروستی دەكەن.
لە واشنتۆن، ڕاوێژكارانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لێدوانەكانی پوتینیان وەك "هەڕەشەی جەنگ" و هۆشدارییەكی دیكەی ناڕاستەوخۆیان زانی كە ڕەنگە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی جێگیر بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.