Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:02

له‌خولی نایابی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی نه‌فتی ناوه‌ڕاست

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق و له‌ شاری دهۆك، یانه‌ی دهۆك له‌ یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی كه‌رخی كرد، له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی كه‌رخ به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاوچواردا، یاریزان سوهه‌یب ڕه‌عد گۆڵێكی بۆ یانه‌ی كه‌رخ به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان نیهاد محه‌مه‌د گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا، ناوبژیوان دوو یاریزانی یانه‌ی دهۆكی به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دهۆك له‌ شه‌شه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاریگای خۆی به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ به‌ یانه‌ی كاره‌بای میوانی دۆڕا.

 
هه‌ر له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆبه‌ كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای ئۆڵۆمپی نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه‌، یانه‌ی هه‌ولێر به‌ر له‌ گه‌شتكردنی بۆ شاری نه‌جه‌ف، دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی له‌ یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر غازی فه‌هد سازكرد، له‌ سێ گه‌ڕی ڕابردووی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر، سێ سه‌ركه‌وتنی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی شوڕته‌و دیوانیه‌و نه‌فت تۆماركردو ئێستاش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌.
 له‌و لاشه‌وه‌ نه‌فتی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی نۆ خاڵه‌و له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت و ته‌نها یه‌ك یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ بردۆته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، سبه‌ی ئێواره‌ یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.