سه‌باره‌ت به یاری لوتكه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو فه‌ڕه‌نسا له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ر، دیدێ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به ده‌روونێكی ئاسووده‌و به‌و په‌ڕی گوڕوتین و به متمانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را ئاماده‌ن.
دیشامپ ئاشكراشی كرد كه ئینگلته‌را خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌و خاڵی لاوازی كه‌مه‌و خاڵی به‌هێزی زۆرتره به تایبه‌تی له هێرشی پێچه‌وانه‌و لێدانی جێگیر، هاوكات ڕاهێنه‌ره‌كه جه‌ختیكرده‌وه كه نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له یاریه‌كه‌دا بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی باجی قورسی به دواوه ده‌بێت.
ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا ستایشی كلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی كرد كه به تۆماركردنی پێنج گۆڵ گۆڵكاری مۆندیالی قه‌ته‌ره‌و گوتیشی، مباپێ هه‌موو كاتێك ده‌توانێت جیاوازی له ڕێڕه‌وی یاری دروست بكات و یاریزانێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌و جیا له‌ویش یاریزانی دیكه‌مان هه‌ن كه ده‌توانن به هه‌مان شێوه ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.