Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:12

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەڵاح بامەڕنی ،پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا پێی راگەیاندین ، سبەی یەك شەممە 11-12-2022 جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەنەوە.
لە رێكەوتی  27-11-2022 شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆكردن و ڕێككەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا-یان كرد .
ئەمە یەكەمین سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی ، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسیەی ماددەی 140 و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی هەرێمی كوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەكان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەك پڕۆژە یاساكانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).
شاندەكەش لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك هاتبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.