وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر- ب. سه‌نته‌ره رۆشنبیری و تیپه هونه‌رییه‌كان ،له ساڵیادی كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند " كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان"دا كۆبه‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی ناوبراو بڵاو كرده‌وه.
كۆبهرههمهكه ، كه‌له‌لایه‌ن ب. سه‌نته‌ره رۆشنبیری و تیپه هونه‌رییه‌كان ئاماده‌كرا بوو به‌ناوی " گه‌شتێك به‌نێو گۆرانییه‌كانی كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) له‌یادی ساڵوه‌گه‌ری كۆچی دواییكردنیدا،له رێورهسمێكی شایسته،بڵاوكرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ند راگه‌یاندكار (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) له 1964 له گه‌ڕه‌كی بڵاغی شاری كه‌ركوك له دایك بووه باوكی ناسراوه به (عه‌بدولڕه‌حمان ئاسنگه‌ر) بنه‌ماڵه‌كه‌یان به گشتی به ئاسنگه‌ر ناسراون.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی بێكه‌س و سه‌ركوتن دواتر ئه‌سیری تێكه‌ڵاو ته‌واو كردووه ناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی زێوه‌ر ته‌واو كردووه ده‌رچووی ناوه‌ندییه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1979 له ئاهه‌نگی قوتابخانه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ گۆرانی ووتوه پاش هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی و ماندوو بوونێكی زۆر ئاشنا بووه به هونه‌ر و ئاواز و گۆرانی و مقامات.
ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ پۆلێك له هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك تیپی مۆسیقای ئه‌سیری داده‌مه‌زرێنن "ساڵی 1992 یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی (مه‌تۆره)" ئه‌م گۆرانییه ناوبانگێكی باشی ده‌ركرد و بووه هۆی به‌رده‌وام بوونی له هونه‌ر.
ساڵی 1994 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی هونه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه به حه‌وت گۆرانی و پارچه موزیك له‌هه‌مان ساڵ له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆ چووه‌ته شاری دهۆك "ساڵی 1995 له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان گۆرانی (مۆمی ته‌مه‌ن) له هۆنراوه و ئاوازی خۆی بڵاو كردۆته‌وه" هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می تری تۆمار كرد.
له بواری سروودیشدا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شۆڕشگێڕی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له بواری ئاواز دانانیش بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئاوازی داناوه، خاوه‌نی زیاتر له (65) به‌رهه‌می سروود و گۆرانییه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له هۆنراوه و ئاوازی خۆیه‌تی، له 1997/9/17 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكار (فێنك نه‌جمه‌دین قادر) كردووه خوشكی هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین) دوو كوڕیان هه‌یه به ناوی (هـێـڤی و داسـتان).
هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ( كوردستان ) كادرێكی لێهاتووی كه‌ناڵه بووه ، له‌به‌شی ( ئه‌رشیف و تا دواساته‌كانی ژیانی له‌به‌شی هه‌ماهه‌نگی) كاری كردووه، كه‌سێكی به‌سه‌لیقه بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه ، سوودی له‌هۆنراوه‌ی چه‌ندین شاعیر وه‌رگرتووه و ، ئاوازی له‌سه‌ر داناوون ، هه‌روه‌ها خودی هونه‌رمه‌ند چه‌ندین ئاوازی بۆ هۆنراوه‌كانی خۆی داناوه ، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا ، هونه‌رمه‌ند زیاتر له (50) گۆرانی سۆزداری و سروود و ستایشی ئایینی خوێندووه .
هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان خاوه‌نی (50) گۆرانی و (28) سروودی نیشتمانییه ،سروود و ستایشی ئایینی و مه‌قام و گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان كه خۆی ئاوازی بۆداناون
زۆر به‌داخه‌وه،له 29-12-2020 هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) گۆرانی بێژ و سروود بێژ، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
كۆ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو" كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.