Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سه‌باره‌ت به‌ لەسێدارەدانی یەکەم کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە

کوردستان TV
100%


دوای لەسێدارەدانی یەکەم کەیسی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە بە ناوی موحسین شکاری لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، سەرکۆنە و کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە لەسەر ئاستی ڕۆژئاوا و جیهان، لەو بارەیەوە ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا گوتی، پەیامەکەم بۆ سەرکردایەتیی ئێران ڕوونە، ئەویش کۆتاییهێنانە بەو هەڵمەتە لە دژی چالاکوانان، جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی مکووڕی ئەمریکا بۆ خستنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی لەسەر ڕژێمی ئێران.
ئەڵمانیا پێی وایە "ستەمکاریی ڕژێمی ئێران بۆ مرۆڤایەتی سنووری نییە"، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێرانی لە بەرلین بانگهێشت کرد.
 فەڕەنسا سەرکۆنەی لەسێدارەدانەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەمەش دەچێتە پاڵ پێشێلکارییە زەقە و ناقبووڵکراوەکانی دیکە". بریتانیا پێی وایە ئەمە "ئابڕوچوونە" و، ئیتاڵیایش جەختی کردەوە، "نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێباک بێت دەربارەی سەرکوتکردنە ناقبووڵکراوەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.
هاوکات کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدان لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ ناگونجێت". ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی پرۆسەی لەسێدارەدانی شکاری بە "دڵتەزێن" وەسف کرد، جەختیشی کردەوە، دادگاییکردنەکەی "زۆر ستەمکارانە بوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.