محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە سۆشیال میدیادا كارلێكێكی بەرفراوانی لە نێوان چالاكواناندا دروستكرد، بەو لێدوانەی كە ڕۆژی هەینی لە كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەی چین و عەرەبی كە ڕیازی پایتەختی سعودیە میوانداریی كردبوو.
شازادەی جێنشینی سعودیە لە ڤیدیۆ كلیپەكەدا كە بڵاوبووەتەوە دەڵێت: هەموو جیهان دڵنیا دەكەینەوە كە عەرەبەكان جارێكی دیكە پێشبڕكێ بۆ پێشكەوتن و ڕێنێسانس دەكەنەوە و ئێمەش هەموو ڕۆژێك ئەوە دەسەلمێنین.
محەممەد بن سەلمان لە وتارەكەیدا لە میانی لوتكەكەدا ڕایگەیاند، پەیوەندی مێژوویی وڵاتانی عەرەبی و كۆماری گەلی چین لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و دۆستایەتی و هاوكاری لە زۆر بواردا دووپات كردەوە.
رسالة بليغة من الأمير #محمد_بن_سلمان حفظه الله للعالم:
— د. زيد الخْمُشي (@zaidalkhomashi) December 9, 2022
"العرب سوف يسابقون على التقدم والنهضة مرة أخرى.. وسوف نثبت ذلك كل يوم".#القمة_العربية_الصينية
pic.twitter.com/qqW1xzlg0d
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.