Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:28

وادەی شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین ئاشکرا دەکات کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند:  لە ڕۆژی دووشەممەوە 12ـی 12ـی 2022 کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە باشووری ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و بەلاوازی بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ نمەباران لەھەندێک کات و ناوچەدا ئەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان و تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند دەبارێت.

باسی لەوەش کردووە کە بەگشتیی تاوەکو کۆتایی ھەفتە کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و لەم ماوەیەدا پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 تاوەکو 3 پلە نزمتردەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند چالاک دەبێت لەنێوان 10 تاوەکو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچەکان لەماوەی ئەم شەپۆڵەدا لە کەمترین رێژەوە 2 ملم تاوەکو زۆرترین ڕێژە  20 ملیممەتر چاوەڕوان دەکرێت کە شوێن تاوەکو شوێن جیاوازی زۆر دەبێت لە ڕێژەی دابارینەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.