گرنگی سه‌قامگیری له هه‌رێمی کوردستان بابه‌تی مژاری ئه‌مرۆی كوردستان تیڤی بوو به میوانداری دڵشاد وه‌سانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ئیحسان ئامێدی چاودێری سیاسی.
دڵشاد وه‌سانی له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه حوكمڕانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌ن، كه‌موكوڕی بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه بیانووه، نابێت حزبی سیاسی ئه‌و گوشارانه بقۆزێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش بێت.
ڕاشیگەیاند: به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌قۆزرێته‌وه، په‌یوه‌ندی به حوكمڕانییه‌وه نییه، پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هەیە بقۆزینه‌وه و چاوه‌ڕوانی بین، نابێت بیانوو بێنینه‌وه، چونکە هه‌موو خه‌ڵكی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ن، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕوانیی بین و سوود له هه‌ر ده‌رفه‌تێكی كرانه‌وه ببینین.
دڵشاد وه‌سانی ئاماژەی بەوەش دا کە به‌داخه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له كاتی هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگ نین.
ئیحسان ئامێدی چاودێری سیاسی لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باس له گرفته‌كان ده‌كه‌ن، تاوەکو ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕاست نین، ئه‌و هه‌رێمه به خوێن هاتووەته كایه‌وه، بۆیه پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسن و پێویسته پابه‌ندبن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاند: كێشه‌یه‌ک له كوردستان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێک له حزبه‌كان دان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، پێویسته دان به مافی هه‌ڵبژاردندا بنرێت، هه‌لبژاردن ده‌بێت بنه‌مای ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی بێت نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حزب.
ئیحسان ئامێدی ڕوونی كرده‌وه كه نابێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پشت له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كان بكه‌ن.
هەروەها گوتی: ئەو سه‌قامگیرییەی كه بوونی هه‌یه پێویسته پابه‌ندی له به‌رده‌وامبوونی هه‌بێت نه‌ك هه‌وڵ بۆ شێواندنی بدرێت، به‌رپرسیاریه‌تیش له‌سه‌ر هه‌مووانه، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ک پله یه‌ک و دواتر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری له هه‌رێم نه‌بێت گه‌شه‌كردنیش ده‌وه‌ستێت.
گوتیشی: زۆر ڕوونه حكوومه‌تی هه‌رێم حكوومه‌تی هه‌مووانه، یه‌كێتی كه بایكۆتی حكوومه‌تی كردووه، لێگه‌ڕێ با حكوومه‌ت ڕۆڵ له سلێمانی ببینێت، نه‌ك له حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن بیت و ده‌سه‌لاتیش به‌سه‌ر شارێک بسه‌پێنیت و نه‌هێڵی هیچ كارێك بكرێت.
ئیحسان ئامێدی جەختیشی کردەوە کە ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی سلێمانی خۆی ڕێگره له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.