Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:31

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە چووەوە بەغدا، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 10ـی 12ـی 2022، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو سەردانەدا شاندی حکوومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت، گفتوگۆ و دانوستاندن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی ئەنجام دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە 27ـی مانگی ڕابردووەوە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و سەردانەکە چوار ڕۆژی خایاند.

لەبارەی سەردانەکەی پێشووەوە جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دابوو کە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی بەغدا کەشێکی ئەرێنی هەبوو و درکمان بەوە کرد کە ئەوان دەیانەوێت ڕێکبکەون و لە کۆتاییدا دەبێت بگەینە چارەسەرێکی مامناوەند بەپێی وەرەقەی منهاجی وزاری  و هەر کاتێکیش پێویست بکات شاندی حکوومەت دەچێتەوە بەغدا.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردبووەوە کە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.