Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش بۆردومان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری کەرکووک بۆردومان کرد و 4 تیرۆریستی داعش کوژران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو شەممە 10ـی 12ـی 2022 فڕۆکەکانی عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لەنزیک گوندی قەرەدەرەی سنووری شارەدێی دووبز لە ڕۆژئاوای کەرکووک بۆردوومان کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە بۆردومانی فڕۆکەکانی عێراق بۆ سەر تیرۆریستان، 4 تیرۆریستی داعش کوژراون.

ئەمەش لەکاتێکدابووە کە دەزگای هەواڵگری عێراق زانیاریی لەسەر جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا هەبووە.

 

پەیامنێر- هەڵۆ جەباری

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.