Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:39

11 هەزار کەس لە عێراق بێسەروشوێنن

کوردستان TV
100%

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە 10ـی 12ـی 2022 لە ساڵڕۆژی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو 11 هەزار خێزانی عێراقی ئاگادارییان داوە کە کەسانی خێزانەکەیان بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: نەبوونی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا و زیادبوونی گرووپە میلیشیاکان و تیرۆریستان ڕۆڵی سەرەکییان لە دیارنەمان و ڕفاندنی دەیان هەزار عێراقی هەبووە لە دوو دەیەی ڕابردوودا.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتەکانی عێراق هەوڵی ڕاستەقینە و جددییان بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێنبووان نەداوە، بەوپێیەی هەشت ساڵ بەسەر بێسەروشوێنبوونی هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی تێپەڕیوە.

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتی کردۆتەوە کە زیاتر لە 11 هەزار خێزان ڕێکخراوەکەیانی لە بێسەروشوێنبوونی ئەندامێکی خێزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو، کە زۆربەی دۆسیەکان پەیوەندی بە ماوەی نێوان ساڵی 2017 – 2022 هەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.