Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

بانكی ناوەندی عێراق: لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی 

کوردستان TV
100%

دوێنێ شەممە، بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ڕوونكردەوە، هاوكات وادەیەكی بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دیاریكرد.
ئیحسان یاسیری، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ڕایگەیاند: كێشەی نرخی ئاڵوگۆڕی پەیوەندی بە ڕێژەی پارەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی پلاتفۆرمێكی بۆ بانكەكان دامەزراندووە،بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلارەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم پلاتفۆرمە ڕێكارەكانی هەیە، چونكە عێراق هێشتا پابەندە بە مەرجە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان، ڕوونیشیكردەوە ،هەندێك لە بانكەكان كاتیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە تەرخانكردووە.
یاسیری ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بانكەكان داواكارییەكانیان پێشكەشكرد و هاتبوونە بانكی ناوەندی و دۆلارەكەیان بەدەستدەهێنا، بەڵام ئێستا بانكەكان داواكارییەكانیان لەسەر پلاتفۆرم بەرزدەكەنەوە و كاتێك دەگەنە بانكی ناوەندی لەلایەن بانكەكەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت و ئەم پرۆسەیەش ڕەنگە هەندێك كات بخایەنێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەندێك لە بانكەكان سنوورداركردنیان هەیە. 
ڕوونیشیكردەوە، بانكی ناوەندی بە بەرزكردنەوەی ئاستی دابینكردنی خواست لەسەر فرۆشتنی نەختینە مامەڵەی لەگەڵ ئەمەدا كردووە و پشكی بانك و كۆمپانیاكانی پۆلی (A - B - C)ی لە دۆلارەوە زیادكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد ،رێكارەكانی وردبینی دەگرنەبەرو نرخی ئاڵوگۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگی سروشتی.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە نرخی ئاڵوگۆڕكردنی دۆلار هێشتا دیسپلینكراوە و لە ماوەی دوو هەفتەدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.