Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

نێچیرڤان بارزانی یادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكیدا یادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكات.
دەقی پەیامەكەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان..
لە (70)هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان خاوەن مێژوویەكی پڕشنگدار و ڕۆڵێكی كاریگەرە لە خەباتی نیشتمانیدا و یەكێك لە پێشەنگانی خەباتی مەدەنی و ڕێكخراوەیی و هەمیشە ناوەندێكی دیاری پێگەیاندنی تێكۆشەران بووە لە ئافرەتانی قوربانیدەر و سەركردە لە بواری مەدەنی و سیاسی و پەروەردەیی و فەرهەنگیی كوردستاندا.
دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بەرلە (70) ساڵ، زادەی هەبوونی بیری یەكسانیخوازییە لە ڕوانگە و بیروباوەڕی بارزانیی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، هەروەها بەڵگەی بڕوابەخۆبوون و زیندوویەتیی ئافرەتانی كوردستانە لە بینینی ڕۆڵی بەرپرسیارانەیان لە مێژووی گەلەكەماندا.
ئافرەتانی كوردستان سەلماندوویانە كە لە سەرجەم بوارەكاندا خاوەن بەهرە و توانا و لێهاتوون، دەبێ پشتیوانیی زیاتر لە ڕۆڵ و بەشداریی كارایان بكرێت و دەرفەتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵگاكەمان.
هەر بەم بۆنەیەوە، پشتیوانیی تەواومان بۆ یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دووپات دەكەینەوە لە خەباتی ڕێكخراوەیی و مەدەنییان بۆ داكۆكیكردن لە ماف و خواستەكانی ئافرەتان و بەهێزكردنی بنەماكانی كولتووری یەكسانی لەپێناو كۆمەڵگایەكی پێشكەوتووی سەردەمیانەدا.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان. 

نێچیرڤان بارزانی
جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
11/12/222
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.