Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:46

ئه‌و كه‌سه‌ كێ بوو سلێمانی ناونا شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی؟

کوردستان TV
100%


 ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ته‌ها) ناسراو به‌ كامه‌ران موكری له‌ ساڵی ١٩٢٩ له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی  له‌دایكبوو . له‌ سه‌ره‌تای په‌نجاكانه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ شیعرنووسین و نازناوی موكری بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی موكریان. له‌ موكریانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ پشده‌ر و دواتر له‌ سلێمانی نیشته‌جێ بوون.كامه‌ران برای (ئه‌خول) ی شاعیره‌ .
كامه‌ران موكری تا دوا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندووه‌  به‌ڵام توانایه‌كی كه‌م وێنه‌ی له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌دا هه‌بووه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ به‌شی كوردیی ( زانكۆی سلێمانی و دواتریش له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ) مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی كوردیی بووه‌. له‌ نێوان ساڵانی ١٩٤٩- ١٩٦٣ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانییه‌وه‌ زیندانیی كراوه‌. له‌نێوان ساڵانی ١٩٦٠-١٩٦١ سه‌رنووسه‌ری (گۆڤاری ڕۆژی) نوێ بووه‌ له‌ سلێمانی.كامه‌ران موكری ئه‌و شاعیره‌یه‌ كه‌ سلێمانی ناونا ( شاری هه‌ڵمه‌ت و قووربانی ) كاتێك له‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵكی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس) به‌ ده‌نگێكی دلێر وتارێكی خوێنده‌وه‌ و وتی: ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی.
كامه‌ران له‌ زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وكاته‌ی شاری سلێمانیدا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بوو.
كامه‌ران موكری ٣٦ ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ ١٩٨٦/١٢/٧ دا له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گردی سه‌یوانی له‌ سلێمانی به‌ خاكسپێردراوه‌.
تا له‌ژیاندا بوو حه‌وت دیوانه‌ شیعری چاپ كردووه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ن: ( ئاشتی ،دیاری ،ئاگر و ژیله‌، گوڵاڵه‌ سووره‌) پاش كۆچی دوایشی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی به‌ناونیشانی ( دیوانی كامه‌ران موكری ) به‌چاپ گه‌یشتووه‌. بێجگه‌ له‌ شیعر چیرۆكیشی نوسیووه‌. 
كامه‌ران موكری شاعیری جوانی و خه‌بات و ڕاپه‌ڕین یادی له‌دڵی هه‌موواندا زیندووه‌، مێژووه‌ پڕ له‌ هه‌ڵوێست و شیعره‌ داهێنه‌ره‌كانی له‌یاد ناكرێن و واده‌كه‌ن سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ قامه‌تی به‌رزی دابنه‌وێنین.
ئا- كامران  
ژێده‌ر- لقی سلێمانی / یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.