Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:24

فیفا لێکۆڵینەوە له‌ رووداوه‌كانی یارییەکەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا ده‌كات

کوردستان TV
100%


فیفا ده‌ستی به لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا كرد کە دوێنێ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2022دا له‌ قه‌ته‌ر، ئەنجامدرا.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فیفادا هاتووه‌، لێکۆڵینەوە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کراوەتەوە لەسەر هەڵسوکەوتی خراپی یاریزانان و بەرپرسان (مادەی 12) و ئەگەری پێشێلکردنی شیرازه‌ و ئاسایشی یارییەکە (مادەی 16).

هەروەها ئاماژە بەوە کراوه‌، لێکۆڵینەوە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا دەستیپێکردووە به‌ پاساوی ئەگەری پێشێلکردنی مادەی 12.

له‌و یارییه‌دا كه‌ ناوه‌ ناوه‌ گرژییه‌كان هه‌ڵده‌كشان و یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كانیش به‌شداربوون، ناوبژیوان ئەنتۆنیۆ ماتیۆ لاهۆز لە یارییەکەدا 17 جار کارتی زەرد و جارێکیش کارتی سووری به‌رزكرده‌وه‌..

لە یارییەکەدا ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 3-4 لە هۆڵەندای بردەوە، دوای ئه‌وه‌ی لە کاتی ئاسایی و کاتی زیادکراودا یارییه‌كه‌ بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات. رۆژی سێشەممە ئه‌رجه‌نتین رووبەڕووی کرواتیا ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.