Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:22

لەساڵی داهاتوودا سەبەتەی خۆراك بە 12 بەش لە ساڵێكدا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت ؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانان بڕگەكانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 و نرخی چاوەڕوانكراوی نەوت ئاشكرا دەكات.
ماهر حەمەد یۆهان، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی پلاندانان بۆ كاروباری تەكنیكی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی ڕاسپاردووە بە خێرایی بودجەی گشتی ساڵی 2023 ئامادە بكات و لە ماوەی گونجاودا بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران .
هەروەها حەمەد ئاشكرای كرد كە زیاتر لە یەك نرخ بۆ هەر بەرمیلێك نەوت لە بودجەی گشتی ساڵی 2023 بە ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و پلاندانان و بانكی ناوەندی دانراوە، لە 65 دۆلارەوە دەست پێدەكات تا 75 دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بودجەی كارپێكردن سێ فایلی بنەڕەتی لەخۆگرتووە، یەكەمیان دانانی میكانیزمێكە كە پارێزگارییەكی تەواو بۆ گروپە لاواز و هەژارەكان دابین بكات لەڕێگەی دابینكردنی كاڵای سەرەتایی لە كارتی بەشەخۆراكیدا.
 ئاماژەی بەوەشدا كە فشار لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە هەیە بۆ ئەوەی كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراك بە 12 بەشەخۆراك لە ساڵێكدا بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.
ڕوونیشیكردەوە، بڕگەی دووەمی بودجە پەیوەستە بە ئاسایشی خۆراك و شایستەی جوتیاران بۆ كڕینی گەنم و جۆ، بە ئامانجی دەستەبەركردنی كاڵای ستراتیژی و دابینكردنی بۆ هاووڵاتیان.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بڕگەی سێیەم پەیوەندی بە پارەدانی كەرتی كارەباوە هەیە، بەتایبەتی لە وەرزەكانی لوتكەدا، بە دڵنیابوون لە دابینكردنی پارەی گونجاو بۆ كڕینی غاز و وزە كە زۆرترین بڕی كاتژمێرەكانی پرۆسێسكردن دەگرێتەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.