Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:36

لەمانگێكدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان كردووە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2022) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.523 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 30 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و  304 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 171 هەناوبینی كۆڵۆن و 67 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 29 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە و 91 سۆنەر و 22 تیشك و سیتی سكان گیراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 59 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 16 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 13 هێڵكاری سورێنچك و 5 فراوانكردنی سورێنچك كراوە و 1.678 پشكنینی خوێن كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.