Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:19

سەرۆك بارزانی یادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی  بەبۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

به ‌بۆنه‌ی حەفتایەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكانی شۆڕش و ئامرازێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ پێگەیاندن و هۆشیاركردنی ئافرەتانی كوردستان و فراوانكردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و خەباتی گەلی كوردستاندا و، لەو ڕێگەیەدا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ماندووبوون و قوربانیی زۆریشیان داوە.

لە قۆناغی ئێستادا ئەركی ئێوە لەڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگەیاندنی ئافرەتان و داكۆكیكردن لە مافە مەدەنی و سیاسییەكانی ئافرەتان زۆر گرنگە و دەبێ لە ئاراستەی بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی گشتیی كۆمەڵگەی كوردستاندا بێت. لەوەش دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا ڕۆڵی كاریگەر و پێشەنگی خۆی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان دەگێڕێت.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.