شەپۆڵێكی بارانبارین لە ڕۆژی دووشەممەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و چەند رۆژێك دەخاێنێت.
ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بە كەشی و هەوای جیهان ،پێشبینی كردووە كە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، شەپۆڵێكی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی دەڵێت :شەپۆڵێكی بارانبارین لە ڕۆژی دووشەممەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 11- 12- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 - 10 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 12 - 12 - 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
پلەکانی گەرما / کەمیک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 - 10) کم/ک.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 11 - 12 - 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.