Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:20

مۆندیالی قەتەر.. فەڕەنسا دوای بردنەوەی لە ئینگلتەرا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

کوردستان TV
100%


لە دوایین یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانیی 2022 لە قەتەر، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی 2-1 لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

کاتژمێر10ی شەوی رابردوو، دوایین یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانیی لەنێوان ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای "ئەل بەیت" ئەنجامدرا.

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی ھەردوو ھەڵبژاردە بەھێز دەرکەوتن و چەندین ھێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 17دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئۆرلیێن چوامینی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.

گێمی یەکەمی یارییەکەیش بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٤دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ھاری کەین لەڕێگای لێدانی سزاوە، ئەنجامەکەی یەکسان کردووە، بەڵام یاریزانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەکی 78دا، گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

دواتر لە خولەکی 84دا، ناوبژیوان لێدانێکی دیکەی سزای بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ھەژمار کرد، بەڵام یاریزان ھاری کەین لەدەستی دا و نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکان کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەیش ھەڵبژاردەی فەڕەنسا خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا-یش ماڵئاوایی کرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی مەغریب لە 14ی ئەم مانگە لە یاریگای "ئەل بەیت" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.