دوای ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر، شاندی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌وحه‌ی جێهێشت و به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه.
به‌ڕازیل به پێنج نازناو خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی جامی جیهانه‌و ئه‌مساڵیش یه‌كێك بوو له پاڵێوراوه به‌هێزه‌كانی نازناوی مۆندیالی قه‌ته‌ر، به‌ڵام له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه به كڕواتیاو دۆڕاو له پاڵه‌وانێتیه‌كه چووه ده‌ره‌وه، تیپه‌كه‌ی ساماكارانی سامبا بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێنجه‌م نازناوی جامی جیهانی له كۆریای باشوور‌و ژاپۆن به‌ده‌ستهێناو له‌و كاته‌وه له نازناوه‌كانی مۆندیال دووركه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.