نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق،وەرگرتنەوەی وەجبەی دووەمی پارە دزراوەكانی بانكی رافیدینی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەكە ڕایگەیاندووە، بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و بە هاوكاریی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەسەڵاتدارانی پسپۆڕ لە پرسەكانی دەستپاكی بەردەوامن لە وەرگرتنەوەی پارە بۆ ئەو سكرتاریەتە باجانەی كە وەكو دەستی بەسەردا گیرابوون كە بە دزی سەدە ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك دووپاتكردنەوەی ئەوەی سەرۆكوەزیران لە بیست و حەوتی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا ڕایگەیاند، وەجبەی دووەمی ئەو پارانە وەرگیرایەوە، بە بڕی سەد و سی و چوار ملیار و چوار سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار، كە بەپێی پێویست لە هەژماری بانكی كراوەی لقی بانكی ڕافیدەین دانرابوو، كۆی ئەو بڕە پارەیەشی كە وەرگیراوەتەوە سێ سەد و حەڤدە ملیار و پێنج سەد و سی و پێنج ملیۆن و پێنج سەد و سی و شەش ملیار و پێنج سەد و سی و شەش هەزار و پێنج سەد و بیست و پێنج دینارە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئۆپەراسیۆنەكانی وەرگرتنەوەی پارە و بەدواداچوون بۆ داواكراوان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت بەردەوامە .
وەجبەی دووەمی پارە دزراوەكانی بانكی رافیدین وەرگیرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.