Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 02:44

خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامەو تمەنیش لەژێر فشاری ناڕەزایەتییەكان دادەڕووخێت

کوردستان TV
100%

ناڕەزایەتییەكان لە ئێران بەردەوامەو خۆپیشاندانی شەوانە-ش لە ئەهواز و تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، هاوكات هاووڵاتییان لە شاری تەبرێز لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران خۆپیشاندانێكی بێدەنگیان بۆ ئیدانەكردنی سەركوتكردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی ڕژێم لەو وڵاتە ڕێكخست.
هەروەها هێزە ئەمنییەكانی ئێران سەبارەت بە ئیدانەكردنی سزای لەسێدارەدانی موحسین شاكاری، هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی ناحیەی ستارخان، لە ناوەندی تارانی پایتەخت. خۆپیشاندەرانییش دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی"، "مەرگ بۆ بەسیج" و "مەرگ بۆ ڕژێمی منداڵكوژ"یان گوتەوە.
هاوكات مەهدی كەروبی، ڕێبەری ڕیفۆرمخواز لە ئێران لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەكانی ئێران و دەركردنی حوكمی لەسێدارەدان لە دژی خۆپیشاندەران، دووپاتی كردەوە كە لەسێدارەدانی موحسین شكاری پێشەكییەك بوو بۆ لەدەستدانی گیانی خەڵك.
كەروبی ڕەخنەی لە عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ڕێژیمی ئێران گرت و گوتی: ئەو بێ ئاگایە لەوەی كە تیۆری سەركەوتن بە تیرۆر ئیتر كاریگەر نییە.
هەروەها گوتی: خامنەیی گرنگی بە واقیعی ناڕەزایەتییەكان نادات، بەڵكو تەنها سەرنجی لەسەر كۆتاییهێنان و نەهێشتنی دەبێت و بە ئەنقەست هەموو خۆپیشاندانەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ دوژمنەكان بۆ ئەوەی شەرعیەت بە ستەم بدات.
هەروەها لە سەردانەكەی موجتەبا زولنووری، نوێنەری قوم لە پەرلەمانی ئێران،بۆ زانكۆی قوم، كچە قوتابییەك پرسیاری لە هۆكاری لەسێدارەدانی محسن شكاری لێكردو گوتی: شەرم ناكەی؟ منداڵی خەڵك لە سێدارە دەدەیت و دواتر زەردەخەنە دەكەیت؟.
سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.