له یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد -لقی سلێمانی ، كۆڕی ناساندن و واژووكردنی كتێبی ( گه‌شتنامه ) ی محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم سۆڵه‌یی- به‌رزنجی به‌رێوه چوو.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له عاشقانی ئه‌م جۆره كتێبه ناوازانه و هاوڕێ و خوێنه‌رانی كتێبه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره سه‌نگینه كۆڕه‌كه به‌رێوه چوو. ئه‌م كتێبه پوخته‌ی كاری یه‌كێك له‌و لیژنانه‌یه كه (كۆڕی زانیاری كورد) ساڵی ١٩٧١ پێكیهێناون بۆ گه‌ڕان به گوند و قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا بۆ كۆكردنه‌وه و تۆماركردنی سامانی شاراوه‌ی زاراوه و فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان.(گه‌شتنامه) كاری په‌نجا ساڵ پێش ئێستایه و تا ئه‌مڕۆش نرخ و بایه‌خی له‌ده‌ستنه‌داوه.
له كۆڕه‌كه‌دا مامۆستایان ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان و ساڵح بێچار دوو خوێندنه‌وه‌ی وردیان بۆ كتێبه‌كه كرد و شێخ محه‌مه‌د سۆڵه‌یی چیرۆكی چۆنیه‌تی نووسینی ئه‌م كتێبه‌ی بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه و باسێكی سه‌رنج ڕاكێشی سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژه‌یه‌ی كۆڕی زانیاری كورد و ئاینده ته‌ماوییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
ئا- كامران
له كۆرێك دا كتێبی " گه‌شتنامه" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.