Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:25

پێشبڕكێكانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه‌و بارینی به‌فر، پێشبڕكێكانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد، له‌میانی جامی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فرو له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچی جووتی تێكه‌ڵاو كه‌ له‌ هه‌وارگه‌ی وینتێربێرگ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
 هه‌ردوو یاریزانی سویسری، جیان كازانۆڤاو لادینا جێنی ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی دووه‌میش بووه‌ به‌شی هه‌ردوو یاریزانی نه‌مسایی، ئه‌ندریاس پرۆمێگێرو دانیێلا ئولبینگ، هاوكات هه‌ردوو یاریزانی پۆڵه‌ندی، ئه‌لێكساندرا كرۆل و ئۆسكار كویاتكۆڤسكی پله‌ی سێیه‌میان به‌ركه‌وت.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.