سبه‌ی دووشه‌ممه 12-12-2022 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، چالاكی قوتابخانه‌كان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر" چوارده‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر له گه‌له‌ری میدیا ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر" له ساڵی 1978 تاوه‌كو ئێستا 13 پیشانگای تایبه‌تی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه، 5 پیشانگه‌ی دووقۆڵی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو(فه‌یسه‌ڵ عوسمان) كردۆته‌وه، به‌شداری زیاتر له 70 پیشانگای هاوبه‌شی كردوه له ناوهودهروهی هه‌رێم.
له یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌جێ په‌نجه‌ی له نێو هونه‌ری شێوه‌كارانی كوردستان دیاره له نه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتاو و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه هه‌رده‌م سروشته جوانه‌كه‌ی كوردستان هه‌وێنی تابلۆكانی بووه خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی به‌شداری له چه‌ندین پیشه‌نگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌ش له نێوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردوه.
ئا- كامران
سبه‌ی هونه‌رمه‌ند"جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر" چوارده‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.