بە بڕیاری سەرۆك بارزانی لە قەزای مەخمور بارەگای ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی كرایەوە.
بە ئامادەبوونی كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی كوردو عەرەبی سنووری مەخمور ، قەراج ، گوێر ، كەندیناوە و بەرپرسانی ئیداری و حزبی ناوچەكە ، بە بڕیاری سەرۆك بارزانی لە قەزای مەخمور بارەگای ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی كرایەوە.
لەرێوڕەسمەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی مەخمور ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لقی 23 ی قەرە چووغ -ی كرد، بۆ كردنەوەی ئەم ئەنجوومەنە بۆ برایانی عەرەبی ناوچەكە.
هەروەها گوتیشی: سەرۆك بارزانی بەردەوام هەوڵی داوە بۆ پێكەوە ژیان و برایەتی لە نێوان كوردو عەرەبی ناوچەكە.
هەواڵ و فۆتو - كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.