Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:25

مەحمود محەمەد باس لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات 

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، پێویستە بە بەردەوامی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی دا بكرێت ،بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی كە دێنە پێش چارەسەر بكرێن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11-12- 2022مەحمود محەمەد،گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی رێورەسمی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی، لەوەڵامی پرسیارێكی ئامانج ساڵح ،پەیامنێری كوردستان تیڤی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی گوتی: پەیوەندییەك لەنێوان ئێمەو یەكێتی كراوە بۆ ئەوەی بەیەكەوە دابنیشین و كۆبوونەوە بكەین.
هەروەها گوتی: ئێمە ئێستاش دەیڵێن و پێشتریش وتوومانە پێویست بە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەكات بە بەردەوامی،بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی كە دێنە پێش چارەسەر بكرێن.
گوتیشی:ئێمە دوو حیزبین كە لەوانەیە روانگەی جیاوازمان هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان،ئەمەش هیچ لەبەهای روانگەكان كەمناكاتەوە  كە ئەگەر بێت و ئێمە بەیەكەوە دابینشین و رێگا چارە بۆ ئەو بابەتانە بدۆزینەوە. بەتایبەتی كە ئێمە لەوڵاتێكدا دەژین كە دەوروبەرەكەی پڕە لە رووداو وپێشهات.
https://fb.watch/hloeA-GN05/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.