بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە 11-12-2022 بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی سێشەممە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری ڕەوشێكی نا سەقامگیری كەش و هەوا كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژبەردەوامی دەبێت .
هەروەها پیچشبینی كردووە كە لە بەرە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات , باران بارین بە شێوەی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا دەستپێدەكات , لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەكی ساردیش ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات , ئاستی باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ باران بارین لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفریش دەبارێت .
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت بە گشتی و كاریگەری ئەم شەپۆلە ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت.
كەشناسی وادەی بارینی بەفر و بارانی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.