Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:26

مانوێل نۆیه‌ر به‌هۆی شكانی قاچی ڕاستی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


مانوێل نۆیه‌ر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی شكانی قاچی ڕاستی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، نۆیه‌ر له‌كاتی ئه‌نجامدانی یاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر قاچی ڕاستی شكاو دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، له‌مباره‌وه‌ گۆڵپارێزه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره‌.
 هاوكات نۆیه‌ر داخ و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، پێكانی ئه‌م گۆڵپارێزه‌ گورزێكی كوشنده‌یه‌ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كه‌ دوای كۆتاییهاتنی یاریه‌كانی جامی جیهان له‌ چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵێ یاری گرنگ دایه‌و له‌ قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌بێته‌وه‌.
 جێگای باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ماڵئاوایی كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌ ژاپۆن دۆڕاو له‌گه‌ڵ ئیسپانیا یه‌كسان بوو و له‌ دوایین یاریشیدا له‌ كۆستاریكای برده‌وه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.