ئەمیلی ئۆدیا كاسترا، وەزیری وەرزشی فەرەنسا ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕادیۆی فەرەنسا ئینفو پشتڕاستیكردەوە، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی بەشداریكردن لە یاریی پێشكۆتایی مۆندیال لەنێوان فەرەنسا و مەغریب، دەچێتە قەتەر.
ئۆدیا كاستێرا كە ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەشداریی لە یارییەكەی چارەكی كۆتاییدا كرد، گوتی: ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆك دەگەڕێمەوە.
وەزیرەكە درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: پێش دەستپێكردنی مۆندیالیش، سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر "كەروێشكەكان" سەركەون، بەشداری قۆناغی پێش كۆتایی یان كۆتایی دەكات.
سەرۆكی فەرەنسا بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر بە مەغریب سەردانی قەتەر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.