سبه‌ی دووشه‌مه 12-12-2022له شاری هه‌ولێر، له رۆژی جیهانی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی و رۆژی سیداره‌ی فه‌یسه‌ڵ دا،مۆزه‌خانه‌و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر فیستیڤاڵێك به‌و بۆنه‌وه ساز ده‌كات.
له فیستسڤاڵهكهدا ،كه‌له سه‌نته‌ری خانه‌نیشانی هه‌ولێر "باغی شار" به‌رێوه ده‌چێت، سیدار و جل وبه‌رگی مامۆستا‌و قوتابیانی سه‌ده‌ی رابردوو نمایش ده‌كرێت. پیشانگه‌ی تایبه‌تی وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی پۆرترێتی سه‌رشه‌قام و پیشه‌وه‌ران و كلتوری شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت .
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه ، نمایشی پیشه‌ی كڵاو چنینی جیهانی له‌لایه‌ن پیشه‌وه‌رێكی كۆنی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م یاده به‌هاوكاری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین ، رێكخراوی فۆتۆ ، یانه‌ی شه‌تره‌نج ، شوێنی (ئه‌فه‌ندی كلاس) بۆ جل وبه‌رگ، له كاتژمێر 10ی به‌یانی به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
له یادی رۆژی جیهانی ڕه‌ش و سپی فیستیڤاڵی (ئهتهكهێت) و (وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی) به‌رێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.