Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:17

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەم 11 دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان.

باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشان دا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.