Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:08

سه‌رۆكی هه‌نگاریا به‌ ڤیدیۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌نگاریا به‌ ڤیدیۆ گرافیكێك ته‌واوی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاو كرده‌وه‌‌.

كاتالین نۆڤاك وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌ مێژوودا نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ گه‌یشتبووه‌ به‌غدا و چاوی به‌ به‌رپرسانی عێراق كه‌وتبوو.

هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كاتالین سه‌ردانی تلسقۆفی كرد و له‌وێ چه‌ند شوێنێكی ئایینی كریستیانه‌كان و باخچه‌یه‌كی ساوایان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌نگاریای له‌و ناوچه‌یه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ش گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

دوێنێ شه‌مووش چاوی به‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت و به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌یان كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی یارمه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌نگاریا له‌ شاری هه‌ولێر دروستكراوه‌.

كاتالین نۆڤاك دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌موو كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و هه‌نگاریا گه‌ڕایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك ته‌واوی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاو كرده‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.