ئیدارهی سهربهخۆی ڕاپهڕین ئهمڕۆ یهكشهم ههلی دامهزراندنی بهشێوهی گرێبهست بۆ چهند پسپۆڕییهك ڕاگهیاند.
ئیدارهی سهربهخۆی ڕاپهڕین ڕایگهیاند: بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەم فۆڕمەی خوارەوە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بە پێی پسپۆریەکانیان.
پسپۆرییەکان:-
1- ئەندازیاری شارستانی – 4 کەس
2- ئەندازیاری میکانیک – 3 کەس
3- ئەندازیاری کارەبا – 2 کەس
4- ئەندازیاری تەلارساز – 1 کەس
5- ئەندازیاری پلانسازی شار – 1 کەس
6- ئەندازیاری جیۆلۆجۆ – 2 کەس
7-ژمێریاری / بەکالۆریۆس – 4 کەس
8- کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس – 2 کەس
9- روپێوکار / دبلۆم – 3 کەس
10- کۆمپیوتەر / دبلۆم – 11 کەس
11- ژمێریاری / دبلۆم – 4 کەس
12- کارگێڕی کار / دبلۆم – 4 کەس
ئیدارهی سهربهخۆی ڕاپهڕین بۆ ههلی دامهزراندنهكهش ئهم تێبینییانهی خوارهوهی خستهڕوو:-
• پۆینت کاری لەسەر ناکرێت .
• زانیاری نادروست کەسەکە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخاتەوە.
• فۆڕمەکە بە پێی خاڵبەندییە و هەموو خاڵبەندییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
• کێ زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو کەسە دەبێت بە پێی خاڵبەندییەکە.
• فۆڕمەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەست دەبێت.
• بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی ، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوکار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێک کارکردنیان لە کەرتی گشتی یان تایبەت (یەک خاڵ) وەردەگرێت بەو مەرجانەی لە خوارەوە دیاریکراوە بەدەرە لە خاڵبەندییەکە .
مەرجەکان :
١- هەر کەسێک لە کەرتی گشتی کاری کردبێت دەبێت بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.
٢- هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کاری کردبێت دەبێت بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.
٣- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنووس پشتڕاستی بکاتەوە کە خوازیار چەند ساڵ کاری کردووە لەو کەرتە کاری کردووە بە ڕاست و دروستی .
٤- لایەنی پەیوەدیدار بە (کەرتی گشتی بە کەرتی تایبەت) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نووسراوی فەرمی بۆ خوازیار و رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتەبەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیریکردن.
لینكی پێشكهشكردنی داواكاریی دامهزراندنهكه لهم لینكهوه دهبێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.