كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال باسی ڕووداوه‌كانی دوێنێ شه‌موو و ده‌ركردنیان له قۆناغی 8ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و چاره‌نووسی له یاریكردنی تۆپی پێ ئاشكرا كرد.
دوێنێ شه‌موو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له قۆناغی 8ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆڕا و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
رۆناڵدۆ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی دوێنێ گوتی: گه‌وره‌ترین خه‌ونی من بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیال بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له ڕابردوودا زۆرێك له ناسناوه‌كانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی وڵاته‌كه‌م له‌سه‌ر به‌رزترین ئاستی جیهان، گه‌وره‌ترین خه‌ونی من بوو.
گوتیشی: خه‌بات و هه‌وڵی زۆرم دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ونه، له 5 مۆندیالی ڕابردوودا له ماوه‌ی 16 ساڵ له سه‌رجه‌م مۆندیاله‌كان گۆڵم تۆمار كرد، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره گه‌وره‌كان و به پاڵپشتی ملیۆنان پورتوگالی هه‌موو شتێكم به‌خشی، هه‌رگیز له جه‌نگ و تێكۆشان نه‌وه‌ستاوم و هه‌رگیزیش ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال نابم.
رۆناڵدۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه دوێنێ خه‌ونه‌كه‌م كۆتایی هات و له‌ژێر گڵ نرا.
له كۆتاییشدا رۆناڵدۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ڕووداوه‌كانی دوێنێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كم نییه، بگره له‌باره‌یه‌وه زۆر گوترا و نووسرا، به‌ڵام په‌رۆشی من بۆ پورتوگال بۆ چركه‌یه‌كیش نه‌گۆڕاوه و ناگۆڕێ، من له ڕابردوودا تاكه كه‌سێك بوومه شه‌ڕم بۆ ئامانجی هه‌مووان كردووه و هه‌رگیز پشت له هاوڕێكانی تیپه‌كه‌م و وڵاته‌كه‌م ناكه‌م.
ئه‌م وتانه‌ی رۆناڵدۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناوبراو له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت و وازناهێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ له هه‌ندێ میدیای جیهانی بڵاو كرابووه‌وه كه به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری یاریكردنی تۆپی پێ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.