ئهمڕۆ یهكشهم كونسوڵگهری گشتی ئهڵمانیا له ههولێر 20 ئامێری تایبهت به ڕووبهڕووبوونهوهی لافاو ڕادهستی بهڕێوهبهرایهتی گشتیی هاوئاههنگی قهیرانهكان كرد.
ئەمڕۆ یەکشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لەگەڵ كلاوس دیتەر شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبووهوە.
لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕاى ئەوەى دووپاتى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان وڵاتى ئەڵمانیا کردەوە، سوپاسى گەلى ئەڵمانیا و حکوومەتى ئەو وڵاتەى کرد بۆ هەموو ئەو هاوکارى و هەماهەنگییەى کە پێشکەشى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەختیان کردووە.
کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسى پارێزگارى هەولێر و حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و تەئکیدى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتى و هاوکارییە مرۆییەکانى وڵاتەکەى کردەوە.
لە کۆتایشدا 20 ئامێری تایبەتمەند لە KRI لەلایەن کونسڵگەرى ئەڵمانیا لەهەولێر کە لەلایەن تیمە ڕاهێنراوەکانی تایبەتەوە بەکاردەهێنرێن بۆ وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەى لافاو، ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاوئاهەنگیى قەیرانەکان لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.