Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:55

ئه‌مه‌ریكا كوشتنی دوو سه‌ركرده‌ی داعشی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی داعشی له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 2:57 به‌ هێلیكۆپته‌ر هێرشێكی سه‌ركه‌وتوومان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو به‌رپرسی باڵای و سه‌ركرده‌ی داعش كوژران، ئه‌نه‌س یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كانه‌ كه‌ به‌رپرسی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌ له‌ سووریا و‌ ده‌ستی له‌‌ چه‌ندان پلانگێڕی و كوشتن له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌ پلانێكی تۆكمه‌ی پێشوه‌خته‌ی بۆ داڕێژرابوو به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ سه‌ركه‌وتنی و به‌ ئامانجگرتنی هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ی داعش.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیل بریندار و نه‌كوژراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.