Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:23

له‌ ئاگره‌كه‌ی كه‌مپی به‌حركه‌ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 گیانی له‌ده‌ست دا.

عارف عه‌بدوڵا به‌رپرسی كه‌مپی به‌حركه‌ تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ئاگر له‌‌ به‌شێك له‌ كه‌ره‌ڤانه‌كانی كه‌مپی به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگره‌كه‌ به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه‌ دروستبووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا له‌ كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه‌‌، دواتر په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌ند كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كی تر و بووه‌ته‌ هۆكاری سووتانی 5 كه‌ره‌ڤانه‌ی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كان‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و توانراوه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.