Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:29

تاوانێك پارێزگایه‌كی عێراقی تووشی شۆك كردووه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تاوانێكی شۆكهێنه‌ریان له‌ سنووری پارێزگاكه‌یان ئاشكرا كرد.

تاوانه‌كه‌ له‌ شاره‌دێی حیڕه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌جه‌ف ڕوویداوه‌، باوكێك به‌ گولـله‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌كه‌ی ده‌كوژێت، دواتر گولـله‌یه‌ك له‌ خۆشی ده‌دات و كۆتایی به‌ ژیانی ده‌هێنێ.

دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، هاوسێیه‌كانی ماڵه‌كه‌ به‌ بۆنی ناخۆشی ته‌رمه‌كان ده‌زانن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

كاتێك پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ ده‌شكێنن و ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌، هه‌رسێ ته‌رمه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر مردنیان تێپه‌ڕیوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.