وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 500 منداڵی نابیست و نائاخاوتن چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدراون.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچی گوێ، تا ئێستا نزیكەی 500 منداڵی نابیست و نا ئاخاوتن چاكبوونەوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ د. دلۆڤان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە مەراسیمێك ئاماده‌بووین كه بۆ ژمارەیەک لە منداڵانی نابیستان و نائاخاوتن و خانەوادەیان کە کێشەی نەبیستن و قسەنەکردنیان هەبوو ڕێكخرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پێشكەوتووی چاندنی لوولپێچی (زرع قوقع)ی گوێ لەناو مێشك و وەرگرتنی چارەسەری سروشتی قسەكردن، له دەرئەنجامدا تائێستا نزكەی 500 منداڵ لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان چاكبوونەتەوە و ئێستا گوێبیستن و توانای قسەكردنی تەواویان هەیە.
د. سامان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی دابینكردنی ئامێری لوولپێچ بۆ 144 نەخۆشی دیكەی منداڵان واژوو بكات بۆ ماوەی یەك ساڵ بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجامدانی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك نزیكەی 15 هەزار دۆلار تێچووی خەرجییەکانە و تەواوی ئەم خەرجییەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.