سوپای پاكستان ئاشكرای كرد كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی هێزه‌كانی تاڵیبان له شارێكی سنووریدا 6 هاووڵاتی پاكستانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری شامان له باشووری رۆژئاوای پاكستان كه شارێكی سنووریی بازرگانییه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای پاكستان و هێزه‌كانی تاڵیبان دروست بووه.
سوپای پاكستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ هۆی سوپای تاڵیبان به چه‌كی قورس به ئاراسته‌ی هاووڵاتییان، 6 هاووڵاتی سڤیل كوژراون، هه‌روه‌ها 17ی تریش بریندار بوون كه برینی حه‌وتیان سه‌خت و مه‌ترسیداره.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌تائه‌ڵا زه‌ید گوته‌بێژی پارێزگاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه گوتی: كێشه‌كه له‌سه‌ر خاڵه پشكنینه‌كانی سنووری ئه‌فغانستان دروستبووه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاكستانیش ئه‌ندامێكی سوپای تاڵیبان كوژراوه و 3 هاووڵاتی تری سڤیلیش بریندار بوون.
له شامان ئه‌و شاره سنوورییه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی لێ ڕوویداوه، هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانستان و پاكستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه و له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هێرشكردن، دۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه تا دێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئاڵۆزی و پێكدادان له سنووری نێوان ئه‌فغانستان و ئێرانیش دروست ببوو و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای هه‌ردوو وڵات هاتبوونه كوشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.