Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:29

نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی داخرانی بۆرییەکی گەورەی گواستنەوەی نەوتی خاو لەنێوان کەنەدا و ئەمریکا، هەروەها هەڕەشەکانی سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەتەوە.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 93 سەنت.

هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تکساسی ئەمریکا بە 71 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە 90 سەنت بەرزبووەوە، واتە بە ڕێژەی 1.3%.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.