Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:01

ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن و قۆڵبڕینی هاووڵاتییان دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی فێڵکردن و قۆڵبڕینی هاووڵاتییان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاووڵاتتیه‌ک له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ ده‌چێته‌ دووكان ‌و ماركێته‌كانیان، به‌فێڵ ‌و له‌ژێر بیانووی‌ جۆراوجۆردا پاره‌یان لێوه‌رده‌گرێت ‌و بۆیان ناگه‌ڕێنێته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

ڕاشیگەیاند: سه‌رئه‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیر بكرێت‌.

باسی لەوەش کردووە کە تۆمه‌تبار (ب. ع. م) له‌دایكبووی‌ 1988 له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و ئێستاش به ‌بڕیاری‌ به‌ڕێز ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمه‌تبار پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ دیکەی پۆلیس سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و قۆڵبڕینی‌ هاووڵاتییان‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.