کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی بڵاو کردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و سبەش بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و باران لە بەشێكی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەولێر لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت، ( 5 - 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک چالاکبوونی هەیە بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم، ئاراستەی باـش باشوورى خۆرهەڵات دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای سبەی سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، سەرەتا لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری هەرێم نمەباران دەستپێدەکات، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ ڕۆژی چوارشەممە ش بەردەوامی دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هەروەها ئاراستەی با باشوورى خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان ( 7 – 9) کیلۆمەتر دەبێت. لە کات و شوێنی دابارین لەنیوان (5- 6) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.