Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:42

لە کاتی ئاهەنگگێڕان به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی مه‌غریبه‌وه‌ 108 کەس لە پاریس ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


دوێنێ بەهۆی ئەو گرژییەی لەنێوان ژماره‌یه‌ك لە هاندەران كه‌ به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له‌ مۆندیال ئاهەنگیان ده‌گێڕا و هێزه‌كانی پۆلیس درووستبوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، 108 کەس ده‌ستگیركران.   

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریس لە راگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوپاسی ئەو هێزە ئەمنییانەی کرد کە لە شەقامی شانزێلیزێ و لە دەوروبەری پاریس لە چوارچێوەی رێكاره‌كانی مۆندیالدا دوێنێ له‌ ئه‌ركدا بوون.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، گرژی لەنێوان ژماره‌یه‌ك لە هاندەران كه‌ ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا بۆ سه‌ركه‌وتنی مەغریب بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و پۆلیس درووستبووه‌ و 108 کەسیش بە پاساوی "هۆکاربوون بۆ زیان و هەڵگرتنی بۆمبی دوکەڵ و ئه‌نجامدانی توندوتیژی" ده‌ستگیركراون.

رۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە نزیکەی 20 هەزار کەس بەشدارییان له‌ ئاهەنگەکانی دوێنێی شەقامی شانزێلیزێ کردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.