ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال فرناندۆ سانتۆس دوای به‌كۆتاهاتنی یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی مه‌غریب له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، هەست بە نیگه‌رانی و دڵتەنگی و نائومێدی دەکەم، بۆیه دوای گەڕانەوەم بۆ پورتوگال لەگەڵ سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگال کۆدەبمەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو بابه‌تێك كه پەیوەندی بە گرێبەستەکهم هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سانتۆس وتیشی ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌رداری بوونم له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌لبژارده‌ی پورتوگال هه‌یه، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پەشیمان نییە لەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی وەک یەدەگ داناوه له‌هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر سویسرا‌و مه‌غریب، به‌ڵكو دۆخی یاریه‌كان جیاوازبوو، سانتۆس له‌كۆتا قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه هەڵبژاردەی نیشتمانی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و هیچ بڕیارێکی ناوبژیوانیش کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکە نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.