Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:24

پارێزگاری هەولێر زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شار دەدات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شار دا و ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو نەوتی سپی لە سەنتەری شار دابەش بکرێت.

لە میانی دەستکردن بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی 8 هەزاری فەرمانبەران، کە بەگوژمەی (700 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێدوانی دا.

لە میانی ئەو لێدوانەیدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:  بڕیاربوو پێش مانگی 12 دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دەستپێبکات، بەڵام دواکەوت.

ئومێد خۆشناو جەختی کردەوە کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵدان و گفتوگۆ دەکەن، بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر دابەش بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.